گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینى یەکگرتووى ئیسلامى بۆ زیادبوونى کورسییەکانى پارتى لە هەڵبژاردنى داهاتوودا

2021.05.04 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى یەکگرتووى ئیسلامى بۆ زیادبوونى کورسییەکانى پارتى لە هەڵبژاردنى داهاتوودا

ناس کورد-

بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان پێشبینى دەکات لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا کورسییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان زیاد بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن ئەسکەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان (4ى ئایارى 2021) لە گفتوگۆیەکى رادیۆیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد " پارتی لەم هەڵبژاردنەدا کورسییەکانی زیاتر دەبن، چونکە لەو سنوورەی پارتی جەماوەری زۆر تێدان، ژمارەی کورسییەکان زیاترە، وەک دهۆک و هەولێر و موسڵ، بەراورد بەو سنورەی یەکێتی و لایەنەکان جەماوەریان زۆرترە".

 

ئاماژەى بەوەش کرد، پێمانوابوو کە لە ناوچە دابڕێنراوەکاندا پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان یەکدەنگ و پێکەوە بن.

 

وتیشى "لە پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانێتى سەنگی هەیە و یەک-دوو کورسی هیچ کاریگەرییەکی نابێت".

 

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەمی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 بەرێوەدەچێت كە 18 پارێزگای لە عێراق دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت. جگە لەوەش كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك بەشداری دەكەن.   

 

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس   

 

سەربەخۆكان 887 كاندید   

 

حیزبەكان 1002   

 

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید   

 

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.   

 

بازنەكانی هەرێمی كوردستان   

 

كورسییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك 46 كورسییە و دابەشكراون بەسەر 12 هەڵبژاردن.   

 

لە پارێزگای هەولێر 53 كاندید كێبڕكی لەسەر 15 كورسی دەكەن ( 35 نێر و 18 مێ).   

 

لە پارێزگای سلێمانی 65 كاندید كێبەركێ لەسەر 18 كورسی دەكەن (41 نێر و 24 مێ).   

 

لە پارێزگای دهۆك 28 كاندید كێبڕكی لەسەر 12 كورسی دەكەن (21 نێر و 7 مێ).   

 

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.