گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوایین کارى رۆناڵدۆ پێش دەستبەرداربوونى لە یاریکردن ئاشکراکرا

2021.05.04 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین کارى رۆناڵدۆ پێش دەستبەرداربوونى لە یاریکردن ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

راپۆرتێکى رۆژنامەوانى دوایین کارى کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرادەکات پێش ئەوەى دەستبەرداریی یاریکردن ببێت، دواى کۆتایی هاتنى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى یۆڤانتۆس لە هاوینى ساڵى داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى "سپۆرت میدیاست" بلاویکردەوە، رۆناڵدۆ خواستى ئەوەى هەیە بگەرێتەوە بۆ سپۆرتینگ لشبۆنە ئەو یانە پرتوگالییەى کە یەکەم جار یارى تێدا کرد و لەوێ دەستبەرداریی یاریکردن ببێت.

 

لەئەگەرى راستى ئەو زانیارییە، رۆناڵدۆ لەتەمەنى ٣٧ ساڵیدا دەچێتە ئەو یانەیە، دواى بەدەستهێنانى چەندین دەستکەوت لە ژیانى وەرزشیدا، کە دیارترینیان پێنج تۆپى ئاڵتونى، پێنج نازناوى یانە پاڵەوانەکان بوو.

 

رۆناڵدۆ پێشتر هیواى خواستبوو هاوینى داهاتوو دواى کۆتایی هاتنى گرێبەستەکەى لەگەڵ یۆڤانتۆس بچێتەوە ریال مەدرید، بەڵام سەرۆکى ریال مەدرید ئەو ئەگەرەى بەدوور زانیبوو.