گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راوێژکارێکى کازمى رونکردنەوە لەسەر بودجە دەدات

2021.05.04 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارێکى کازمى رونکردنەوە لەسەر بودجە دەدات

ناس کورد-

 

راوێژکارى دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق بەدورى زانى ئەمساڵ بودجەى تەواوکارى دابنرێت، بەهۆى دواکەوتنى پەسەندکردنى بودجەوە لە وادەى خۆى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى راگەیاندووە "پێشبینى ناکەم بودجەى تەواوکارى هەبێت، لەبەرئەوەى بودجەى گشتى ماوەیەکى زۆر پەکخرا و ماوەیەکى کەمە پەسەندکراوە، لەکاتێکدا پێویستە ساڵانە لەسەرەتاى ساڵدا پەسەند بکرێت بۆ زانینى داهاتى گشتى نیوەى ساڵ، ئەوەش دەریدەخات کە پێویستمان بە بودجەى تەواوکارى هەیە یان نا".

 

وتیشى "بەرزبوونەوەى نرخى نەوت واتاى پێویستى بودجەى تەواوکارى ناگەیەنێت، بەتایبەتى کە بودجەى گشتى لەسەر بنەماى کورتهێنان دانراوە، جیاوازى نرخەکان سود بە دەوڵەت دەگەیەنێت و باشترە لەقەرزکردن".

 

راوێژکارەکەى کازمى باسى لەوەشکردووە، بودجەى تەواوکارى بەگشتى لەمانگى حوزەیراندا دادەنرێت تا بەشێوەیەکى باشتر کۆى داهاتەکان بزانرێت.