ناس کورد-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ موچەی مانگی نیسان و چوار مانگى پێشووی ئەو کەسانە دابەش دەکرێت کە لەماڵەوە خزمەتی ئەو کەسانەیان دەکەن کە خاوەن پێداویستی تایبەتن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدول لەتیف تەمیمی، سەرۆکی دەستەی خاوەن پێدوایستییە تایبەتەکان لە وەزارەتەکە (3ی ئایاری 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ و سبەی موچەی مانگی نیسانی ئەو کەسانە خەرج دەکرێت کە خزمەتی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن، هەروەها موچەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵیشیان پێدەدرێت".
وتیشی، "ئەوانەی موچەکانیان جێگیرکراوە یان ماستەر کاردیان هەیە دەتوانن ئێوارەی ئەمرۆ موچەکانیان وەربگرن".
تەمیمی ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "هەموو ڕێوشوێنێک تەواوکراوە کە پەیوەندی بە دەرچوونی تەواوی موچەی وەرگرانەوە هەیە کە 680 هەزار دینارە بۆ هەر سودمەندێک".
سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناوی ئەو کەسانەش کە پێشترمامەڵەیان پێشکەش کردبووە بۆ ئەوەی بەو هۆیەوە موچەیان بۆ خەرج بکرێت، چووەتە سیستمەوە و لەم مانگەدا یەکەم موچەیان وەردەگرن".