گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ناوى بەشێک لە دیارترین کاندیدەکانى یەکێتى لە سلێمانی.. داواى گۆڕینى کاندیدێک دەکرێت

2021.05.03 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
ناوى بەشێک لە دیارترین کاندیدەکانى یەکێتى لە سلێمانی.. داواى گۆڕینى کاندیدێک دەکرێت

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ گۆڕان کەسێک لە دەڤەرى ڕاپەڕین کاندیدکراوە، بەڵام ئێستا لە ناوخۆى ئەو حزبە داواى گۆڕینى دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە ئەمڕۆ دووشەممە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، لە دەڤەری ڕاپەرین هەریەک لە مەلا غەریب و بەدریە حاجى حەسەن کاندیدن، بەڵام داوادەکرێت مەلا حەسەن بگۆڕدرێت بۆ زانا حەسەن.

 

باسى لەوەشکرد، بۆ ئەوانەى فۆرمیان پێشکەشى کۆمسیۆن کردووە دەکرێت گۆڕانکاریی لە کاندیدەکاندا بکرێت.

 

بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد"، د. ئاسۆ فەرەیدون لە سلێمانی لەلایەن یەکێتییەوە کاندیدکراوە، لەگەڵ سوارە شەهید ئارام، د. نەرمین مەعروف، بڕیار ڕەشید.

 

هەروەها ئەو حزبە لە قەزای چەمچەماڵ ڕزگار حەمەى کاندیدکردووە، لە شارەزووریش چرۆ محەمەد و لە گەرمیانیش سروە عەبدوڵا.

 

هەروەها لە هەولێریش هەرێم کەمال خورشید، کوردۆ عومەر ساڵح، فەیسەل کەریم خان مەولود، شەرمین حەمەد بەگ، موژدە ئیسماعیل، برزۆ مەجید، عەبدولسەلام محەمەد کاندیدن بۆ هاوپەیمانی کوردستانی