گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بودجە داوایەک لە بەغدا دەکات

2021.05.03 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بودجە داوایەک لە بەغدا دەکات

ناس کورد-

بە مەبەستی گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق و پشکی هەرێم لە یاساکەدا، حکومەتی هەرێم داوایەک ئاڕاستەی دیوانی چاودێری عێراق دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3ی ئایاری 2021) دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە 7ی نیسانی 2021، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 بگرنە بەر.

 

دەشڵێت، "لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو."

 

تائێستا هیچ بڕپارەیەک لە پشکی هەرێم نەگەیشتووەتە هەرێم، ڕۆژی 28ی نیسانی 2021، مەسرور بارزانى ڕایگەیاند، دانانى میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا و ناردنى بودجە دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆک وەزیران و حکومەتی فیدڕاڵ.

 

مەسرور بارزانى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "ئەلجەزیرە" ئاماژەى بەوەکرد، لە دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە، پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا باشتر بوون، بەڵام لەرووی پڕاکتیکی و كردەییەوە هێشتا هیچ کارێک نەکراوە.

 

وتیشى، "هێشتا چاوەڕێی سەرۆک وەزیران و حکومەتی عێراقی دەکەین بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە بکەن، ئێستا ئێمە لە مانگی نیسانداین، بەڵام بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی ڕەوانە نەکردووە".