گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عەمید سەرحەد لەسەر بوونی بە یەکێتی: عەیبە نییە

2021.05.03 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
عەمید سەرحەد لەسەر بوونی بە یەکێتی: عەیبە نییە

ناس کورد-

عەمید سەرحەد قادر ڕایگەیاند، "یەکێتی بوون نە عەیبەیە نە بە دزییەوە دەبێت، بەڵام من لە ماڵی خۆم دانیشتووم و پەیوەندی حيزبيم به هيچ حيزبێکەوه نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەرى پێشووى پۆلیسى قەزا و ناحیەکانى کەرکوک کە لەسەر پشکى پارتى ئەو پۆستەى وەرگرتبوو ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتى، "من لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە ماڵی خۆم دانیشتووم پەيوەندی حيزبيم به هيچ حیزبێکەوە نییە، له 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئەوە كيشانەی هەم بوون چارەسەر نەكراوه".

 

عەمید سەرحەد قادر لەدواى ڕووداوەکانى 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە سلێمانى دادەنیشێت و لەلایەن عێراقەوە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکراوە، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە جیبەجێنەکراوە.

 

"بەداخەوە! ئەوەندەی یەکێتی محاوەلەی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانم پارتی نەیکردوه کە لەسەر ڕیفراندۆم من توشی ئەو کێشانە بووم، لەسەر غائببوون و بەجێهێشتنی کەرکوک" عەمید سەرحەد وا دەڵێت.

 

دەشڵێت، "چەند جار وەزیری ناوخۆ و سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانی هەولێریان کرد، دەتوانرا کێشەی من و ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی تریش چارەسەر بکرێ بەڵام نەك چارەسەریان نەکرد بگرە ئاڵۆزتریان کرد".

 

عەمید سەرحەد شەوى رابردوو لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى یەکێتى باسى لەوەکرد کە بە واژۆى کەریم سنجارى بڕیارى دەستگیرکردنى رەوانەى سلێمانى کراوە، بەڵام جێبەجێنەکراوە.

 

بڵاوبوونەوەى دەنگۆى پەیوەندیکردنى عەمید سەرحەد بە یەکێتى، دواى پەیوەندیکردنى عەبدوڵاى کوێخا موبارەک هەڵسوڕاوى پیشوى دیارى گۆڕان دێت بە پارتى یەوە.