گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەندین چەکى قورس دەستى بەسەرداگیرا 

حکومەتى عێراق ئۆپراسیۆنێکى ئەمنى لە کەرکوک ئەنجامدا (وێنە) 

2021.05.03 - 15:21
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق ئۆپراسیۆنێکى ئەمنى لە کەرکوک ئەنجامدا (وێنە) 

ناس کورد- 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، لەئۆپراسیۆنێکى هێزەکانى ناوخۆدا لەباشوورى خۆرئاواى کەرکوک هێرش کراوەتە سەر سێ مۆڵگەى چەکدارانى داعش کە چەندین موشەک و تەقەمەنى و خۆراکى تیادا بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى عێراق (3ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەبڕیارى فەرماندەى گشتى پۆلیسى فیدراڵى بەردەوامن لەڕاوەدوونانى پاشماوەى چەکدارانى داعش لەناوچەکانى کەرکوکدا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هێزە هاوبەشەکانى لیواى هەژدەیەم و نۆزدەیەمى فیرقەى پێنجەمى پۆلیسى فیدراڵى بەهەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى هەواڵگریدا چەند شوێنێکى لەدۆڵى زەیتوون و دۆڵى ئەبو خناجر و کەرحە-یان پشکنیوە و داویانە بەسەر چەند مۆڵگەیەکى چەکدارانى داعشدا کە دەکەونە باشوورى خۆرئاواى پارێزگاى کەرکوکەوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەئۆپراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر 4 موشەکى جۆرى RBG7 و چەندین جۆرى ترى کەلوپەل و پێداویستى پزیشکى و چەند بۆمبێکیش کەدەستیان بەسەردا گیراوە پوچەڵکراونەتەوە.