گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

50 كاتژمێر كاری تێدا كراوە

چەند وێنەیەكی بێ پێشینەی بەردە ڕەشەكەی كەعبە بڵاوكرایەوە

2021.05.03 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
چەند وێنەیەكی بێ پێشینەی بەردە ڕەشەكەی كەعبە بڵاوكرایەوە

ناس كورد_

سەرۆكایەتی كاروباری حەرەمین دۆكیۆمێنتكردنی وێنەی بەردە ڕەشەكەی كەعبەی بە تەكنیكی "فوكس ستاك بانوراما"ڕاگەیاند كە هەندێ وێنەی بێ پێشینەی بەشێك لە چمكەكانی كەعبەی پیرۆزی لێ بەرهەمهاتووە و كواڵێتییەكەی 49 هەزار مێگا پێكسڵە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆكایەتییەكە لە هەژماری فەرمی خۆی "تویتەر" بڵاویكردەوە ( 3 ئایاری 2021) تەكنیكی "فوكس ستاك بانوراما" سەرجەم وێنەكان بەكواڵێتی جیاجیا كۆدەكاتەوە تا دەگاتە بەرهەمهێنانی وێنەیەك بەگەورەترین كواڵێتی.

سەرۆكایەتی كاروباری حەرەمەین ئەوەشی ڕاگەیاندووە وادەی وێنەگرتنەكە 7 كاتژمێری خایاندووە، 1050 فۆتۆ گیراون و كواڵێتی وێنەی كۆتایی 49 هەزار مێگا پێكسڵە كە 50 كاتژمێر كاری تێدا كراوە.

بەردە ڕەشەكە لەبەشی باشوری كەعبەی پیرۆزە لەڕووكاری دەرەوە، خاڵی سەرەتای دەستپێكردنی تەواف و كۆتاییهاتنییەتی بەدەوری كەعبەدا لەسەر دابودەستوری پێغەمبەری ئیسلام، شێوەی ڕەشی سورباوە و چواردەوری بە زیو گیراوە، قەبارەكەی 30 سم ـ ـە

me_ga.php?id=3589

me_ga.php?id=3590

me_ga.php?id=3591