گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی بەبڕیک دراوى ساختەوە ڕاگەیاند

2021.05.03 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی بەبڕیک دراوى ساختەوە ڕاگەیاند

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان بەبڕێك دراوی عێراقی ساختەوە دەستگیركرد كە بەنیاز بوو لەناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغی بكاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  (3ی ئایاری 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، ڕۆژی 1ی 5ی 2021 ، پۆلیسی سلێمانی زانیاری دەستكەوت لەسەر تۆمەتبارێك كە بڕێك دراوی ساختەی پێیە و بەنیازە ساغی بكاتەوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیر بكرێت.

 

باس لەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ع ، ك ) لەدایكبوی 1975 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

 

پۆلیسی سلێمانی زانیاری زیاتری خستووەتە ڕوو لەو بارەیەوە "لەسەر دۆسیەكە و چۆنیەتی هێنان و چاپكردنی ئەم دراوانەی كە لەئێستادا دەستی بەسەردا گیراوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباری دەستگیركراو بەردەوامە و هەر كەسێكیش لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت دەستگیر دەكرێت".