گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بۆ راسپاردنى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى حکومەت دەستیپێکرد

2019.06.11 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بۆ راسپاردنى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى حکومەت دەستیپێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان، بۆ ڕاسپاردنى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد. . پێشتر سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتنامەیەکى بڵاوکردەوە، داواى لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان کرد، کە ئامادەى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان بن کە بریارە لە کاتژمێر 11:00ى پێشنیوەڕۆ ئەنجامبدرێت. . بەگوێرەى کارنامەى دانیشتنەکە، کارنامەکە لەیەک بڕگە پێکدێت، تایبەت دەبێت بە ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ (3) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو. . پارتى دیموکراتى کوردستان مەسرور بارزانى وەکو کاندیدى خۆى بۆ پۆستى سەرۆکى حکومەت دەستنیشانکردووە، بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان مەسرور بارزانى ڕابسپێرێت. . .