ناس کورد-
قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان کارگەی شیرینیی (بێ‌ناو)ی داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی (دووشەممە 3ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی شیرینی (بێ‌ناو)ی له شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ داخست.
پێشتر، له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هۆشداری به‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان داوه له‌كاتی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕوبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەکاتی هەبونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه بکەن.