گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرکردایەتییەکی پارتی باس لە هەڵبژاردن و هاوپەیمانێتییەکان دەکات

2021.05.03 - 13:11
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکی پارتی باس لە هەڵبژاردن و هاوپەیمانێتییەکان دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی باس لە ڕێککەوتن و هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی دەکات و ئەوەشی وت، "هەموو لایەنەکان داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی (3ی ئایاری  2021) لەمیانی بەسەرکردنەوەی مزگەوتی گەورەی شاری سلیمانی لە لێدوانیکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەی بوو ڕایگەیاند، وەکو پارتی ڕێککەوتنمان لەگەڵ یەکیتی و هیچ لایەنێکی دیکە نەکردووە، پارتی بەتەنها بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکات و هیچ هاوپەیمانیمان نەکردووە.

 

ئەوەشی وت "گرنگ ئەوەیە سەرجەم لایەنەکان بۆ داهاتوو لە پەرلەمان داکۆکی لە داخوازییەکانی گەلی کورد بکەن و کاری پێکەوەیی بکەن لەو بارەیەوە".

 

جەختی لەوەشکردووە، لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا یەک ئامانجیان هەیە ئەویش داکۆکی کردنە لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.

 

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەمی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 بەرێوەدەچێت كە 18 پارێزگای لە عێراق دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت. جگە لەوەش كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك بەشداری دەكەن.  

  

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس  

سەربەخۆكان 887 كاندید  

حیزبەكان 1002  

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید  

 

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.  

  

بازنەكانی هەرێمی كوردستان  

كورسییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك 46 كورسییە و دابەشكراون بەسەر 12 هەڵبژاردن.  

 

 لە پارێزگای هەولێر 53 كاندید كێبڕكی لەسەر 15 كورسی دەكەن ( 35 نێر و 18 مێ).  

 

لە پارێزگای سلێمانی 65 كاندید كێبەركێ لەسەر 18 كورسی دەكەن (41 نێر و 24 مێ).  

 

لە پارێزگای دهۆك 28 كاندید كێبڕكی لەسەر 12 كورسی دەكەن (21 نێر و 7 مێ).  

 

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.