گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هابرماس خەڵاتێکى ئیماراتى بە بەهاى زیاتر لە 27 هەزار دۆلار ڕەتکردەوە

2021.05.03 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
هابرماس خەڵاتێکى ئیماراتى بە بەهاى زیاتر لە 27 هەزار دۆلار ڕەتکردەوە

ناس کورد- 

یۆرگن هابرماس، فەیلەسوفى دیارى ئەڵمانى، خەڵاتێکى وڵاتى ئیماراتى بە بەهاى (272,257.40) دۆلار و مەدالیایەکى ئاڵتونى ڕەتکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى شگپیگڵ ئۆنلاینى ئەڵمانیا (3ى ئایارى 2021) لەسەر زارى یۆرگن هابرماسى فەیلەسوفى ئەڵمانیاوە بڵاوى کردەوە ئەو خەڵاتە ئەدەبیە لەوڵاتى ئیمارات وەرناگرێت و لەبڕیارەکەى پێشووى بۆ ئەو ڕێزلێنانە پاشگەزبووەتەوە.

 

هابرماس وتوشیەتى "پێشتر ئەوەم ڕاگەیاند کە خەڵاتى شێخ زاید بۆ کتێب بۆ ئەمساڵ پەسەند دەکەم، ئەوە بڕیارێکى هەڵەبوو دام و ئێستا ڕاستى دەکەمەوە".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هۆکارى پەسەند کردنەکەشى ئەوە بوو کە سەرەتا پەیوەندى نێوان ئەو دەزگایە کە خەڵاتەکە لەئەبوزەبى دەبەخشێت و سیستمى سیاسى ئەو وڵاتەى لەلا ڕوون نەبوو.

 

لاى خۆشیەوە ماڵپەڕى فەرمى خەڵاتى شێخ زاید بۆ کتێب نیگەرانى خۆى بۆ پاشکەزبوونەوەى هابرماس لەوەرگرتنى خەڵاتەکە دەربڕیووە و ئەوەشى ڕاگەیاندووە ڕێز لەو بڕیارەى فەیلەسوفە ئەڵمانیەکەش دەگرن.