گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم فڕۆکەى عێراقى بۆ گەڕاندنەوەى گیرخواردووەکانى وڵاتى هیندستان کەوتەڕێ 

2021.05.03 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم فڕۆکەى عێراقى بۆ گەڕاندنەوەى گیرخواردووەکانى وڵاتى هیندستان کەوتەڕێ 

ناس کورد-

بۆ گەڕاندنەوەى ئەو هاوڵاتیە عێراقییانەى کە لەهیندستان بەهۆى دۆخى پەتاکەوە گیریانخواردووە، ئەمڕۆ یەکەم گەشتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراقى دەگاتە ئەو وڵاتە و ئەوانە دەگەڕێنێتەوە کە دەیانەوێت بگەنەوە وڵاتەکەیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حوسێن جەلیل بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هێڵى ئاسمانیى عێراقى (3ى ئایارى 2021) بە ڕۆژنامەى سەباحى ڕاگەیاندووە، گەشتى فڕۆکەوانى عێراقى ئەمڕۆ (دووشەممە) بەفڕۆکەیەکى جۆرى بۆینک 747 بەرەو هیندستان بەڕێدەکەوێت بەمەبەستى هێنانەوەى زیاتر لە 400 هاوڵاتى عێراقى کە لەهیندستان بەهۆى دۆخى پەتاکەوە لەو وڵاتە گیریانخواردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گواستنەوە و هێنانەوەى هەموو ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەى کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵات کەژمارەى هەموویان زیاتر لە هەزار هاوڵاتیە بەردەوام دەبێت.

 

جەلیل باسى لەوەش کردووە، پشکنینى تاقیگەیى بۆ هەموو ئەوانە دەکرێت کە دەیانەوێت لەهیندستان بگەڕێنەوە و لەتوشبوونیان بەپەتاکە دڵنیایى وەردەگیرێت.

 

ئەو بەرپرسەى هێڵى فڕۆکەوانى عێراقى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ئەو بڕیارەش بەهەماهەنگى نێوان وەزارەتى گواستنەوە و دەرەوە و تەندروستى و لیژنەى باڵاى سەلامەتى و فڕۆکەوانى مەدەنیى دراوە بۆ جێبەجێى کردنى و هەروەها وەزیرى گواستنەوەش چاودێرى وردى دۆخەکە دەکات.

 

لاى خۆشیەوە وەزارەتى تەندروستى ئەوەى ڕاگەیاندووە، ڕێوشوێنى پێویست بۆ پێشوازى کردن و کەرەنتینەکردنى ئەو هاوڵاتیانە گیراوەتە بەر بۆ ماوەى 14 ڕۆژ دواى گەڕانەوەیان لەهیندستان و هەروەها وەرگرتنى سامپڵ لەهەموو کەسێک کە دەگەڕێنرێتەوە.

 

لەمانگى ڕابردوودا بەهۆى تەشەنەسەندنى دۆخى پەتاى کۆرۆناوە لەهیندستان، عێراق سەرجەم گەشتەکانى بەرەو ئەو وڵاتە ڕاگرت، بەڵام چەند هاوڵاتیەکى عێراقى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە داواى بەهاناوە چوونیان کرد بەهۆى گیرخواردنیان لەو وڵاتە و لەئەنجامیشدا سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانى گەڕانەوەى سەرجەم هاوڵاتیە گیرخواردووەکانى دەرکرد.