ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ کەسێک بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا توشی جەڵتە یاخود شەلەل بێت و دەڵێت، ئەو هەوآڵە دوورە لەڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەوی ڕابردوو هەواڵێک بڵاوبووەوە کە گوایە "کەسێک لە شاری سلێمانی لەدوای وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا توشی جەڵتە و شەلەل بووە و تەندروستیی ناجێگیرە".
لەوبارەیەوە د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی (دووشەممە 3ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و بەهیچ شێوەیەک شتی وا ڕووینەداوە."
وتیشی، "هیچ کەسێکیش بەو ناوەی کە بڵاوکراوەتەوە لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە داخڵ نەکراوە، بۆیە بەهەموو شێوەیەک هەواڵەکە ڕەتدەکەینەوە و دوورە لەڕاستییەوە."