گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چین: ڕێوشوێنی دارایی تایبەت بۆ ئەو کەسانە لە جیهاندا دەگرینەبەر کە کۆرۆنا زیانی لێداون

2021.05.03 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
چین: ڕێوشوێنی دارایی تایبەت بۆ ئەو کەسانە لە جیهاندا دەگرینەبەر کە کۆرۆنا زیانی لێداون

ناس کورد-

بەرپرسانی ئابوریی چین و ژاپۆن و کۆرییا باشور کۆبوونەوە و باس لە گرتنەبەری ڕێوشوێن دەکەن تایبەت بەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز (دووشەممە 3ی ئایاری 2021) وەزیرانی دارایی و پارێزگارەکانی بانکی ناوەندی لە چین، ژاپۆن و کۆریای باشوور ڕۆژی دووشەممە  لە کۆبوونەوەیکدا باسی زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەڕووی ئابورییەوە کردووە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ئەو بەرپرسانە، لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنیان دا کە ڕێوشوێنی "ئامانجدار" بۆ ئەو کەسانە دابین بکەن کە بەهۆی کۆرۆناوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەو ڕێوشوێنانە ئاشکرانەکراوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "پابەندن بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چاکبوونەوەی گشتی و هەوڵدان پاراستنی بەردەوامی دۆخی دارایی بەشێوەیەکی درێژخایەن و بەدەسهێنان و پاراستنی سەقامگیریی دارایی ."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بانکی گەشەپێدانی ئاسیا پێشبینی ئەوەی کرد کە لەمساڵدا ئابورییە گەشەسەندووەکانی کیشوەرەکە بەڕێژەی %3.7 گەشە بکات، ئەوەش دوای ئەوەی کە لە ساڵی 2020دا داکشانەوەی بەخۆیەوە دیبوو.

 

لەبەرامبەرا بەرپرسانی بانکی ناوخۆیی ئەو وڵاتانە دەڵێن، لەگەڵ تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتاندا بەتایبەت تایلەند و هیندستان و فلیپین، ئەو پێشبینییانە جێگەی پرسیار و گومانن.