گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

2021.05.03 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

ناس کورد-

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک نزمبوویەوە و بەرمیلێک  نەوتی برێنت بەرامبەر 66 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئایاری 2021، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 66 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و پاش نزیکەی هەفتەیەک نرخی نەوت بەرەو خوارەوە دادەبەزێت.

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی ئەمەریکی بەرامبەر 63 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت.

 

بەگوێرەی شارەزایانی ئابوریی جیهانی یەکێک لە هۆکارەکانی داکشانەوەی نرخی نەوت بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای هندیە کە مەترسییەکی جدی دروستکردووە.