کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ژمارەیەک چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە سلێمانی و بەتوندی لەلایەن پاسەوانەكانی بزووتنەوەکە وەڵامدرانەوە. . بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای فەرمی گۆڕان، كاتژمێر یەك و 30 خولەكی شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كرد و پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕانیش بەتوندی وەڵامیان داوونەتەوە. . ئاماژە بەوەش کراوە، هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەوە یەكێك لە پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕان بەناوی رێبەند فەرهاد شەهید بوو. . روونیشکراوەتەوە، بزووتنەوەی گۆڕان وێڕای هاوخەمی بۆ شەهید بوونی كاكە رێبەند، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكارەكەی دەكات و داوای لێكۆڵینەوەیەكی جدی و بێلایەن دەكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردن و دادگایكردنی تۆمەتبارانی ئەو رووداوە. . وێنەى ئەو پاسەوانەى لە تەقەکردنەکەدا، گیانى لەدەستدا