گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کۆبوونەوەیەکى خێرا بەسەرۆکایەتى کازمى لەبارەى پێشمەرگە و دزەکردنە ئەمنییەکان

2021.05.03 - 00:01
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەیەکى خێرا بەسەرۆکایەتى کازمى لەبارەى پێشمەرگە و دزەکردنە ئەمنییەکان

ناس کورد

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکى باڵاى ئەمنى کرد لەبارەى دزەکردنە ئەمنییەکانى ئەم دواییە و پرسی هەماهەنگى لەگەل پێشمەرگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا کەئێوارەى یەکشەممە بەڕێوەچووە، فەرماندە ئەمنییەکانى فیدراڵ و پێشمەرگە تێیدا بەشداربوون، لەگەڵ وەزیرانى بەرگرى و دارایی.

 

لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکان و رووداوە ئەمنییەکان کراوە کە لەچەند کاتژمێرى رابردوودا روویانداوە، هەروەها تاوتوێی پلانى ئەمنى کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى دزەکردنە ئەمنییەکان، کارکردن بۆ دابینکردنى ئاسایش، هەماهەنگ نێوان هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بەتایبەتى لەو ناوچانەى لەژێر بەرپرسیارێتى هاوبەشدان. 

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا کازمى چەند فەرمانێکى دەرکردووە بۆ هێزە ئەمنییەکان لەسەروى هەمویانەوە چڕکردنەوەى هەوڵى هەواڵگرى و ئەمنى و کارکردنى پێشوەختە بۆ بەرەنگاربوونەوەى جموجۆڵەکانى داعش و خاپورکردنى پێگەکانیان.