گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جل شتن و مەڕدۆشین

بانگخوازێك: پێغەمبەر ئەم خزمەتانەی پێشكەش بە خێزانەكانی كردووە

2021.05.02 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
بانگخوازێك: پێغەمبەر ئەم خزمەتانەی پێشكەش بە خێزانەكانی كردووە

ناس كورد_

بانگخوازێكی ئیسلامی ڕوونیدەكاتەوە مەرج نییە تەنها ژنان خزمەتی پیاوان بكەن لە ماڵەوە و دەكرێت پیاوانیش یارمەتی خێزانەكانیان بدەن و چەند نمونەیەكیش لەژیانی پێغەمبەر لە گێڕانەوە و فەرموودەكان دەهێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باوكی حارس كە بانگخوازرێكی سەلەفییە لە بڵاوكراوەیەكدا ( 2 ئایاری 2021) كە "ناس كورد" دیویەتی، ئەم نمونانەی هێناوەتەوە:

ـ پیغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : (إنك لن تنفق نفقة تبتغي بها وجه الله إلا أجرت عليها ، حتى ما تجعل في في امرأتك) رواه البخاري ومسلم واتە : (تۆ هیچ شتێک نابەخشی کە مەبەستت ڕووی خوا بێ ئیللا پاداشتی لە سەر وەردەگری ، هەتتا ئەوەی ئەیخەیتە دەمی خێزانەکەتەوە).

 

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إذا سقى الرجل امرأته الماء أجر) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 2736) واتە : (ئەگەر پیاوێک ئاو با بە خێزانەکەی خۆی-بیخواتەوە- پاداشت وەر ئەگرێ).

 

 پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : «خيركم خيركم لأهله وأنا خيركم لأهلي» (صحيح الجامع : 3314) واتە : (چاکترینتان چاکترینتانە بۆ خێزانی وە من چاکترینتانم بۆ خێزانم).

 

پرسیاریان کردووە لە عائیشە رضي الله عنها دەربارەی ئەوەی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم چی کردووە لە ماڵەوە؟ فەرمویەتی :  : (كان بشرا من البشر: يفلي ثوبه ويحلب شاته ويخدم نفسه) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 671) واتە : (ئەو مرۆڤێک بووە لە مرۆڤەکان : جلی خۆی پاک ئەکردەوە-سەیری ئەکرد لە حەشەرات و شتی تیا بێت پاکی کات- وە مەڕەکەی ئەدۆشی وە خزمەتی خۆی ئەکرد).

 

وە لە ڕیوایەتی تر وا هاتوە : (كان يخيط ثوبه ويخصف نعله ويعمل ما يعمل الرجال في بيوتهم) (صحيح الجامع : 4937) واتە : (-پێغەمبەر ێلى الله علیه وعلى اله وسلم- جلی خۆی ئەدوریەوە وە پێڵاوی خۆی چاک ئەکرد وە ئەوەی دەکرد کە پیاوان ئەیکەن لە ماڵەکانیان).

وە بوخاری لە صەحیحەکەی ڕیوایەتی کردووە کە ئەسوەدی کوڕی یەزید پرسیاری کردووە لە عائیشە رضي الله عنها کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم چی کردووە لە ماڵەوە؟ لە وەڵاما فەرمویەتی : (كَانَ يَكُونُ فِي مِهْنَةِ أَهْلِهِ، فَإِذَا سَمِعَ الأَذَانَ خَرَجَ) واتە : (لە خزمەتی خێزانی ئەبوو-یارمەتی ئەدا-، وە کە بانگی ئەبیست دەرەچوو لە ماڵ -بۆ وەڵامی بانگ-).