گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەنگاوى خێرا’’ لەسەرۆکایەتى هەرێمەوە بۆ دروستکردنى هێزى هاوبەش لەگەڵ بەغدا

2021.05.02 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
’’هەنگاوى خێرا’’ لەسەرۆکایەتى هەرێمەوە بۆ دروستکردنى هێزى هاوبەش لەگەڵ بەغدا

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتى هەرێم هەنگاوەکانى خێرا دەکات بۆ دروستکردنى هێزى هاوبەش لەگەڵ بەغدا بە ئامانجى روبەڕووبونەوەى داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ جەعفەر مستەفا لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، سەرۆکایەتیی هەرێم چەندین جار بە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوپەیمانانی ڕاگەیاندووە کە داعش مەترسییە و هەمیشە لە هەوڵی خۆڕێکخستنەوە و تێکدانی ئارامیی ناوچەکەدان.

 

وتیشى لە ناوچەکانی مادەی (١٤٠) بۆشایییەکی ئەمنیی زۆر هەیە و هەماهەنگییەکی تەواو سەربازیش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەدا بۆ پاراستن و دابینکردنی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکە نییە.

 

شێخ جەعفەر مستەفا  جەختیکردووەتەوە "سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کاری خێراتر دەکات بۆ درووستبوونی هێزێکی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و پاراستنی ئەو ناوچانە لە داعش، چونکە بەردەوامبوونیان مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق، هەرێمی کوردستان و جیهان بەگشتی".