گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەستى بەچى نیشانەیەک کردووە؟

ڤیدیۆ؛ پزیشکێکى کورد بە دوو ڤاکسینى جیاواز خۆى کوتا

2021.05.02 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ پزیشکێکى کورد بە دوو ڤاکسینى جیاواز خۆى کوتا

ناس کورد-

 

کامەران قەرەداغى پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى سنگ رایگەیاند، بەهەردوو جۆرى ڤاکسینى سینۆفارمى چینى و ئەسترازینیکاى بەریتانى خۆى کوتاوە و داواش لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان بکوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قەرەداغى لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا ئاماژەى بەوەکرد، لە ناوەڕاستى ئازار  و شەشى نیسان هەردوو ژەمەکەى سینۆفارمى وەرگرتووە، دواتریش لە ٢٦ ى نیسان ڤاکسینى ئەسترازینیکاى لەخۆیداوە.

 

دەشڵێت لەکاتژمێرەکانى سەرەتادا و لەنێوان ١٢-٧٢ کاتژمێردا ئازارێکى زۆرى هەبووە لەباڵى و ملیدا، بەڵام دڵى خۆش بووە کە ڤاکسینەکە کاریگەرى هەبووە. لەکاتێکدا هەستى بە ماکەکانى ڤاکسینى سینۆفارم نەکردووە.

 

قەرەداغى کە ئێستا حەوتەم رۆژیەتى لەدواى وەرگرتنى ڤاکسینى دووەم ئەوەش دەخاتەڕوو، هێشتا شوێنەکەى هەر ئازارى هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەلایەوە ئاساییە.