کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح لەڕێگەى ناردنى مەسجى تەلەفۆنەوە ئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بۆ دانیشتنى ئاسایى ئەنجوومەنەکە ئاگادارکرانەوە و بەوتەى ئەندامێکى کوردى ئەنجوومەنەکەش "وەک جارەکانى تر نیساب تەواو ناکرێت و دانیشتنەکە ناکرێت". . کاکەڕەش سدیق، ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك، لەلیستى برایەتى بە ناس کورد-ی ڕاگهیاند:" دوێنی (دووشەممە) لە ڕێگەی مەسجەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەمڕۆ (سێشەممە 11ى 6ى 2019، دانیشتنى ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێکردنى پرسی پڕۆژەکانی کەرکوک و پرسی چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی پترۆ دۆلار". . بەوتەى کاکە رەش سدیق، ئەگەر دانیشتنەکە ئەنجامدرا کار بۆ ئەوە دەکەن لە 50%ى پارەى پترۆ دۆلار بۆ پڕۆژە تەشغیلیەکان تەرخان بکەن. . ئەندامەکەى لیستى برایەتى، بەدووریزانى دانیشتنەکە سەر بگرێت و لەو بڕوایەدایە بەهۆى تەواونەبوونى نیسابەوە وەک جارەکانى تر دانیشتنەکە ناکرێت. .