گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کێبڕکێی ژنان لەهەڵبژاردنى پێشوەختە؛ هەزار کاندید بۆ 83 کورسی 

2021.05.02 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
کێبڕکێی ژنان لەهەڵبژاردنى پێشوەختە؛ هەزار کاندید بۆ 83 کورسی 

ناس کورد-

 

نزیکەى هەزار ژن لەسەر ئاستى تاکەکەس و حزب و هاوپەیمانێتییەکان ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆن کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،  پێش داخستنى دەرگاى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکان، 963 کاندیدى ژن ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردن لەکۆى 3523 کاندید کە تۆمارکراون.

 

بەپێی یاساى هەڵبژاردنەکان، عێراق کراوە بە 83 بازنەوە و لەهەر بازنەیەک کورسییەک بۆ کۆتاى ژنان دانراوە، بەو پێیەش کاندیدە ژنەکان کێبڕکێ لەسەر 83 کورسی دەکەن.

 

لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و لەکۆى 146 کاندید 49 کاندیدیان ژنن و کێبڕکێ لەسەر 12 کورسی دەکەن. زۆرترین کاندیدى ژن لەپارێزگاى سلێمانى خۆیان تۆمارکردووە کە 24 کاندیدە، لەدواى ئەویش هەولێر دێت بە 18 کاندید، پاشان دهۆک بە حەوت کاندیدى ژن.

 

بەگوێرەى ئامارەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کە ئەمڕۆ (2ى ئایارى 2021) بڵاوکراوەتەوە، تائێستا مۆڵەتى دامەزراندن دراوە بە 267 حزبى سياسى و 49 حزبيش لە قۆناغى دامەزراندندان، هەروەها 127 حزب داواكارييان بۆ بەشداريكردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانيى 2021 پێشكەش كردووە.  

  

لەساڵى 2018 ژمارەى ئەو هاوپەيمانێتيانەى ڕەزامەندييان لەسەر دراوە 24 هاوپەيمانين و لەساڵى 2021 يش ڕەزامەندى لەسەر 20 هاوپەيمانى تر دراوە و بەوەش كۆى گشتى گەيشتوونەتە 44 هاوپەيمانى، 6 هاوپەيمانيش لە پرۆسەى پێکهێناندان.  

  

بەپێی ئامارەکان، تائێستا 24 هاوپەيمانى خواستى خۆيان بۆ بەشداريكردن لە هەڵبژاردن پيشانداوە و 2 هاوپەیمانيش كە ڕەزامەندييان لەسەر دراوە، هەڵپەسێردراون.