گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناڕەزایی لە کاندیدە لابراوەکانی یەکێتی بەرز بوویەوە

2021.05.02 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
ناڕەزایی لە کاندیدە لابراوەکانی یەکێتی بەرز بوویەوە

ناس کورد- 

کاندیدێکى لادراوى یەکێتى ڕەخنە لەو شێوازە دەگرێت کە بۆ دەستنیشانکردنى کاندیدەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق گیراوەتەبەر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. پەیمان رەمەزان (2ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بە چۆنیەتى لادانى لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەکات و ئاماژە بەوە دەکات "چەند کەسێک کاندیدکران کە لە دەزگاى هەڵبژاردن هەڵسەنگاندنیان بۆ نەکرابوو".

 

 

رونكردنەوەیەكی پێویست بۆ رایگشتی

سەرەتا زۆر سوپاسی هەواڵپرسین و پەیوەندی و پەیام و نامەكانتان دەكەم، كە دڵنیام لەسۆنگەی پەرۆشی و دڵسۆزیتان بۆ من و یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.

 

دۆستان و ئازیزان سڵاوی خەبات و تێكۆشانتان لێبێت ...

 

بەشانازیەوە فۆڕمی کاندیدبونم له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانی کوردستان پڕكردەوە، سەرەتا فۆڕمه‌کانه‌وه‌ به‌هه‌مو ڕێکاره‌ یاسایه‌کاندا تێپه‌ڕبون هەر له‌پڕکردنه‌وه‌ فۆڕم تاکو چاوپێکه‌وتن و هەڵسەنگاندنی كوالێتی ئێمەو ژمارەیەك لەو بەڕێزانەی فۆڕمی كاندیدبونیان پڕكردبۆوە كە چاوپێكەوتنەكان به‌زمانی عەره‌بی له‌ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ئەنجامدران. تائێرە هیچ تانەو نادادیەك لەپڕۆسەكەدا نەبو.

 

لەكۆتا رۆژەكانی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكان بەتایبەت لەبازنەی راپەڕین، لەدەرەوەی هەمو میكانیزمە كارپێكراوەكان و هەمو میتۆدێكی سیاسیی و كێبڕكێ و خاڵبەندی و هەڵسەنگاندنێك، چەند بەڕێزێك كاندیدكران، كە هەندێكیان نە فۆڕمیان لەبازنەی راپەڕین پڕكردۆتەوە، نە لەوانە بون كە هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا لەدەزگای هەڵبژاردن، نە لەوانەش بون كە لە مەڵبەندی 24ی راپەڕینەوەو بە نوسراوی فەڕمی ناویان بەرزكراوەتەوە لەدوای كۆتا هەڵسەنگاندن و پێشتریش، كە ئەوەش بۆتە جێی نیگەران كاندیدەكان و ئۆرگانەكانی یەكێتی و كادیران و دڵسۆزانی یەكێتی و دەنگدەرانی یەكێتی لەسنورەكە، چونكە سەرەڕای ئەوەی میكانیزمەكانیان نەبڕیوە، پێشتر كاندیدكراون و دەرنەچون، و بەهیچ پێوەرێكی دڵسۆزی و شەهیدو قوربانی و پێشمەرگەی كۆن و لایەنی جەماوەری و كۆمەڵایەتی و بڕوانامەو پسپۆڕی و توانستی زمان، لەپێش ئەم كاندیدانەوە نەبون كە رێكارەكانیان بڕی بو.

 

من وەكو خۆم دکتۆرام هه‌یه‌‌ لەکارگێڕی و چه‌ند زمانێک زۆر به‌باشی ده‌زانم له‌ناویشیاندا زمانی عره‌بی زۆرباش دەزانم، توانای زانستی و ئه‌کادیمیم دیارەو له‌خێزانێکی شۆڕشگێڕو خاوه‌ن دەیان شه‌هیدم، هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی من له‌به‌ر ئه‌وه‌بوه‌ که‌ هەمیشە دەوترا له‌ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین کاندیدی به‌توانست لەناو رەگەزی مێینەدا كەمەو یان نییە.

 

ساڵانێكی زۆرە بەبێ بونی هیچ پلەیەكی حزبی لەناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جه‌سورانه‌و دڵسۆزانە کارمان کردوه‌ بێ به‌رامبه‌ر بێ داواکردنی هه‌تا پۆستێکی ئیداریش هه‌مو هاوڕێیانم له‌زانکۆی ڕاپه‌ڕین و ده‌ڤه‌ری پشده‌رو ڕاپه‌رین ده‌زانن که‌ من نه‌داوای پۆست نه‌پله‌م نه‌کردوه‌ چونکه‌ به‌ پێویستم نه‌زانیوه‌و له‌خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بوم.

 

هەربۆیە واباشترە بۆ یەكێتی و پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدەرانی یەكێتی كە لانیكەم گوێ لەئۆرگانەكانی رێكخستن و كادیران و دەنگدەرانی یەكێتی لەسنوری بازنەی راپەڕین، بگیرێت و دواتر بەپڕۆسەیەكی دادپەروەرانە كاندیدەكان دیاریبكرێن چونكە بەشێك لەكاندیدەكان لەدەرەوەی خواست و داواكاری ئەوانیش دانراون.

 

ئەم جەشن و فۆڕمە لەپەراوێزخستن و پشتگوێخستنی كاندیدەكان، پێچەوانەی خواستی جەماوەرو دەنگدەرانی یەكێتیە، بەتایبەت لەبازنەی راپەڕین، كە یەكێكە لەبازنە بەهێزەكانی یەكێتی، هەربۆیە ئەم میكانیزمەی كاندیدەكانی پێ هەلبژێردراوە، پێچەوانەی رێنمایی و رێكارەكان بوەو بەتەواوی مافی چەندین كەسی تێدا پێشێل كراوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن و تەنانەت رێژەی دەنگەكانیش دەبێت.

 

دوبارە سوپاسی هەواڵپرسین و پەرۆشیتان دەكەم.

په‌یمان ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د

مامۆستای زانکۆ

دکتۆرا له‌ کارگێڕی گشتی

2ی ئایاری 2021