گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لەهاوپەیمانى لەگەڵ گۆڕان

یەکێتى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ چەند لایەنێک بۆ هەڵبژاردن ئاشکراکرد

2021.05.02 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ چەند لایەنێک بۆ هەڵبژاردن ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، جگە لەبەستنى هاوپەیمانى لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان، بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عیراق لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ چەند لایەنێکى دیکە کردووە، بەبێ ئەوەى ناوى لایەنەکان ئاشکرابکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رزگار حاجى حەمە لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى حزبەکەى ئاماژەى بەوەکرد، هاوپەیمانى کوردستان لەنێوان یەکێتى و گۆڕان یەکەم هاوپەیمانی کوردییە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق تۆمارکرابێت.

 

وتیشى بەهۆى گۆڕانى سیستمى هەڵبژاردنەوە، جگە لەبەستنى ئەو هاوپەیمانێتییە لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ چەند لایەنێکى دیکە کردووە بۆ هەڵبژاردنەکە.

 

رزگار حاجى حەمە باسى لەوەشکرد، لێتێگەیشتنەکان زیاتر بۆ ناوچە جێناکۆکەکانە، بۆ ئەوەى کورسییەکانى کورد نەڕوات بۆ پێکهاتەکانى دیکە.

 

دوێنێ "هاوپەیمانیی کوردستانی" بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە لەلایەن یەکێتى و گۆڕانەوە پێکهێنراوە لە کۆمسیۆن تۆمارکرا.

 

هاوپەیمانێتییەکە لەلایەن لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى یەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.