گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ژمارەى پارت و هاوپەیمانێتییە پەسەندکراوەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق (بەڵگە)

2021.05.02 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى پارت و هاوپەیمانێتییە پەسەندکراوەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق (بەڵگە)

ناس کورد-

كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان ڕەزامەندى لەسەر 44 هاوپەيمانى سياسى داوە و 24 هاوپەيمانيش داواكاريان بۆ بەشداريكردن لە هەڵبژاردن پێشكەش كردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى بەڵگەنامەیەکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کە ئەمڕۆ (2ى ئایارى 2021) بڵاوکراوەتەوە، تائێستا مۆڵەتى دامەزراندن دراوە بە 267 حزبى سياسى و 49 حزبيش لە قۆناغى دامەزراندندان، هەروەها 127 حزب داواكارييان بۆ بەشداريكردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانيى 2021 پێشكەش كردووە.

 

بەپێى هەمان ئەو بەڵگەنامانە، لەساڵى 2018 ژمارەى ئەو هاوپەيمانێتيانەى ڕەزامەندييان لەسەر دراوە 24 هاوپەيمانين و لەساڵى 2021 يش ڕەزامەندى لەسەر 20 هاوپەيمانى تر دراوە و بەوەش كۆى گشتى گەيشتوونەتە 44 هاوپەيمانى، 6 هاوپەيمانيش لە پرۆسەى پێکهێناندان.

 

ئەوەش هاتووە، تائێستاش 24 هاوپەيمانى خواستى خۆيان بۆ بەشداريكردن لە هەڵبژاردن پيشانداوە و 2 هاوپەیمانيش كە ڕەزامەندييان لەسەر دراوە، هەڵپەسێردراون.



بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 بەرێوەدەچێت كە 18 پارێزگای لە عێراق دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت. جگە لەوەش كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك بەشداری دەكەن.

 

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس 

سەربەخۆكان 887 كاندید

حیزبەكان 1002

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ. 

 

بازنەكانی هەرێمی كوردستان 

كورسییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك 46 كورسییە و دابەشكراون بەسەر 12 هەڵبژاردن. 

 

 لە پارێزگای هەولێر 53 كاندید كێبڕكی لەسەر 15 كورسی دەكەن ( 35 نێر و 18 مێ).

 

لە پارێزگای سلێمانی 65 كاندید كێبەركێ لەسەر 18 كورسی دەكەن (41 نێر و 24 مێ).

 

لە پارێزگای دهۆك 28 كاندید كێبڕكی لەسەر 12 كورسی دەكەن (21 نێر و 7 مێ).

 

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.