گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى قاسم سولەیمانى دەکات

یەکەم كاردانەوەی خامنەیی لەسەر تۆمارە دزەپێکراوەکەى زەریف

2021.05.02 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم كاردانەوەی خامنەیی لەسەر تۆمارە دزەپێکراوەکەى زەریف

ناس کورد-

 

عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران نیگەرانى خۆى نیشاندا لە لێدوانى بەشێک لەبەرپرسانى وڵاتەکەى، لە ئاماژەیەکدا بۆ تۆمارە دزەپێکراوەکەى محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوە کە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خامنەیی وتى "هەندێ لەبەرپرسان کارێکیان کردووە کە جێگەى نیگەرانییە، دەزگاکانى راگەیاندنى دوژمنیش بڵاویانکردووەتەوە، بەشێک لەوانە دوبارەکردنەوەى قسەکانى ئەمریکایە".

 

وتیشى "ئەمریکییەکان زۆر ناڕازین لەهەژمونى ئێران لەناوچەکە، هەربۆیە نیگەران بوون لە قاسم سولەیمانى".

 

خامنەیی جەختیکردووەتەوە، ناکرێت بەرپرسانى ئێرانى هەڵەى گەورە بکەن و قسەى ئەمریکییەکان دوبارە بکەنەوە.

 

دەشڵێت سیاسەتى دەرەکى لەهەموو دنیادا بەشێوەیەکە کە وەزارەتى دەرەوە دیاریناکات، بەڵکو دامەزراوە باڵاکان دیارى دەکەن.

 

زەریف لە تۆمارێکى دەنگى دزەپێکراودا کە کەناڵى "ئێران ئینتەرناشیوناڵ" (26ى نیسانى 2021) بڵاویکردەوە و بڕیار بووە لەکۆتایى کابینەکەى ڕۆحانیدا بڵاوبکرێتەوە، ڕەخنەى توند لە هەژموونى قاسمى سولەیمانى و کۆنترۆڵکردنى دیپلۆماسییەتى ئێرانى دەگرێت، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.  

  

لەیەکەم هەڵوێستیدا لەبارەى ئەو تۆمارە دەنگییەوە کە مشتومڕێکى گەورەى لەئێران لێکەوتووەتەوە، زەریف لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام نوسیویەتى "زۆر بەداخەوەم کە قسەکانم لەرووى تیرۆرییەوە لەبارەى هاوسەنگى نێوان دیبلۆماسییەت و گۆڕەپانى شەڕ، بۆ ئەوەى پیاوانى دەوڵەت سود لە ئەزمونى هەشت ساڵەى رابردوو وەربگرن، گۆڕاوە بۆ پێکدادانى ناوخۆیی".    

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەڵسەنگانى بۆ هەندێ پرس رەخنەیەکى تاکەکەسى بووە. جەختیشیکردووتەوە لەسەر "دۆستایەتى قوڵ و هاریکارى" کە لەگەڵ قاسم سولەیمانى کۆیکردووەنەتەوە بۆ ماوەى زیاتر لە دوو دەیە.