گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕۆژنامەنووسەکەی ئێنئاڕتی هۆکاری خۆکاندیدکردنی ڕووندەکاتەوە

2021.05.02 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەنووسەکەی ئێنئاڕتی هۆکاری خۆکاندیدکردنی ڕووندەکاتەوە

ناس کورد-

یەکێک لە کاندیدەکانى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق هۆکارى خۆ کاندیدکردنەکەى ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر هەر کەسێک بیانوویەکى بڕواپێکەرى هەبوو بۆ ئەوەى خۆى کاندید نەکات پیى بڵین لەکاندیدبوونەکەى دەشکێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد حەمە، بەرپرسى نوسینگەى بەغداى کەناڵى ئێنئارتى و پەیامنێرى ئەو کەناڵە (2ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بە هۆکارى خۆ کاندیدکردنى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کردووە و ئەوە روندەکاتەوە کە ئەو بەڵێنى داوە دەستبەرداری ھەموو ئمتیازاتێکی پەرلەمانتاری ببێت، بە مەرجێک کۆی داهاتەکەی لە خزمەتی شارەکەى سەرف بکرێت.

 

دەقى بڵاوکراوەکەى ئومێد حەمە:

 

بۆ من کاندید نەبم؟

گەر ئەو خاڵانەی خوارەوەت خویندەوە و یەک بیانوی موقنعت هەبوو پێمبڵێی کە هۆکار بێت بۆ ئەوەی خۆم کاندید نەکەم، بەڵێن بێت بکشێمەوە.

 

*ئەوانەی دەڵین بۆ پارەی چەور خۆت کاندید دەکەی دوو شت هەیە پێویستە بیزانن :

 

یەکەم/ من لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو ٣ ئوفەری باشی چەن دەزگایەکی سەر بە دەسەڵاتم ھاتە پێش، کە هێندە پارەی گرێبەستەکانیان زۆر بوون سوێند بەخوا ڕووم نایات بینوسم، چونکە بەڕادەیەک بوو ئەشی بچێتە چوارچیوەی درۆ و زیادەڕۆییەوە، بەڵام ڕەتمکردەوە چونکە پێم وابوو گەر  بچم ئەوا لایەنی مادی خۆم باش دەکەم لەسەر حیسابی چاوپۆشی کردن لەو ڕاستیانەی کە دەبی تۆ بیزانیت.

 

گەر ئامانجم خۆدەوڵەمەندکردنم بوبێت ئەوە هەر زوو بە یەکێ لەو گرێبەستانە ڕازی دەبووم (شوکور بۆ خوا زیاد لە ٢٠ کەس شایەتی ئەو گرێبەستانەن و ئاگادارن).

 

دووھەم/ کاتێک کە بڕیارم دا کاندید ببم بەشاهێدی ھەموو ئەوانەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای نەوی نوێ بوون، من یەک ڕستەم وت، کە ئەمە بوو :(من ئامادەم بە ھاوشیوەی  موچەی ئێن ئاڕ تی-م ببم بە پەرلەمانتار و دەستبەرداری ھەموو ئمتیازاتێکی پەرلەمانتاری ببم، بە مەرجێک کۆی داهاتەکەی لە خزمەتی شارەکەم سەرفکرێیت)

 

ئێستاش خودا و ئێوە دەکەم بە شاهێد و ھەمان قسە دەکەمەوە لە ئێستاوە دەستبەرداری ھەموو شایستە دارایەکانی پەرلەمانتاری دەبم و سەرجەمیان دەکەمە خزمەتی شارەکەمەوە ئەگەر ھاتوو دەرچووم.

 

ئەمەی سەرەوە لە ڕوی ماددیەوە ..

 

*لە ڕوی ئیمکانییەت :

بە شاهێدی ھەموو ئەوانەی کە موتابعێکی باشی منن، لەم ٧ ساڵەی کە لە بەغدام ئاگاداری ورد و درشتی ھەموو جوڵە و چالاکیەکانی پەرلەمانم و دەزانم کێشەکان چیین و چارەسەرەکانی چیین.

 

واتا زۆر بە وردی دەزانم لانی کەم نیوەی ئەو بابەتانەی کە لەسەر خەڵکی کراوە بە کێشە و فەوزا چارەسەریان ھەیە بەڵام کەسێک نیە کە بیکات، بە دیویکی دیکە دوو خولە بە شیوەیەکی ناڕاستەوخۆ من پەرلەمانتارم.

 

هەروەها دەرچووی یاسام و پاریزەرم، پێش ئەوەی ڕۆژنامەنووس بم، و سێ زمان بە باشی دەزانم.

 

*بۆیە

سویند بەخوا و وەعدی پیاو  ١٠٠ کەس لە ئێوە پێم بڵیت لە کۆی ٣٢٩ پەرلەمانتاری عێراق من لە سێ بەشیان موئەھلتر نیم و چالاکتر و بە ئەزموونتر نیم، بە مەرجێک بۆم بسەلمێنێ، ئەوا(من سبەی دەکشێمەوە).

 

*دواتر من لە نێوان ئەم بژاردانە بووم

یەکەم ساحکە چۆڵ بکەم بۆ دەسەڵات بە کەیفی خۆیان کێیان بوێیت داینێین و تا چوار ساڵی دیکەش من تەنھا لە تی ڤی کێشەکان بگوازمەوە و لەبەر چاوشم دەیان سەفەقە بە ڕوح و خوین و گیانی ئێوە بکرێیت

 

دووھەم یان بچمە پاڵ دەسەڵات و لە یەکێک لە لیستەکانی ئەوان خۆم کاندید بکەم و ببم بە بەشێک لەو ھەموو ناعەدالەتی کۆمەڵایەتییە کە ھەیە(حەتمەن پێشنیارش ھەبوو)

 

سێھەم یان لە پاڵ ھێزێکدا کە تەواوی سەربەستی پێیم داوە بۆ خزمەت و خۆشی درێغی نەکردوە لانی کەم بێ دەنگ نەبووە و دەیان ھەڵویستی جەریئانەی ھەبووە و منیش لە ڕیگای ئەوانەوە خزمەت بکەم

 

ئێ من سێھەمم ھەڵبژاردووە. یەعنی بۆ ئاسایە کوڕی مەسئول و خزمى مەسئول و مەسئول خۆی و دەیان کەس کە بە پارەی ئێوە و بە زەبری چەک و بەسەر شانی ئێوە ببێیت بە پەرلەمانتار و قەرار لە چارەنوسی ئێوە بدات.

 

لە بەرامبەرشدا منێک کە تا ئێستا جگە لە خوا و دوعای دایکم و متمانەی ئێوە و لە خێزانێکی سادی ئەم شاری کەرکوکە، ھیچ ھێز و چەک و پارەییەکم نیە و بۆ تەنھا یەک جارش لە ژیانم خیانەتم لەم خاک و خۆڵە نەکردوە بۆم نەبێیت نوێنەری لانی کەم ئەو خەڵکە بەشمەینەتە بم؟

 

*سەرباری ھەموو ئەوانەی لەسەرەوە نوسیومن

من پەروەردەی دەستی ئەم ژن و پیاوەم  کە لە وێنەکە دەیبینن و ئامادە نیم خیانەت لە پەروەردەکەیان بکەم بۆ پۆست و پارە، چونکە من یەک ڕەحمەت بۆ دایک و باوکم بە ھەموو سەروەتی دونیا ناگۆڕمەوە و بە پێچەوانەشەوە گەر ڕۆژێک بە ھۆی پۆست و پارەوە خوا نەخواستە نەفرەت بۆ ئەو شیرە ڕۆیشت کە دایکم خستویەتی سەر دەمم،

ھەر بە قەولی دایکم:(گوو دەکەمە ئەو پۆست و پلە و پایەیە و تێیھەڵدەدەم و نەک پەرلەمانتار بم بەڵکو لە ھەر قۆناغێک و ھەر پۆستێک بم دەکشێمەوە)

....

خۆشم دەوین ھەموو

ڕێزی بێ پایانم قبوڵ بکەن