گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەنگاوەکانى خۆرێكخستنه‌وه‌ و ریفۆرمى پێشمەرگە ’’کورت دەکرێتەوە’’

2021.05.02 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
هەنگاوەکانى  خۆرێكخستنه‌وه‌ و ریفۆرمى پێشمەرگە ’’کورت دەکرێتەوە’’

ناس کورد-

 

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، هەنگاوەکانى پڕۆسەى خۆرێكخستنه‌وه‌ و ریفۆرمى پێشمەرگە بەهاوکارى هاوپەیمانان کورتدەکەنەوە و پڕۆسەکە خێراتر دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ لەمیانەى پێشوازیکردنى له‌ سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان رایگەیاند "دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تیرۆریستان له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، ده‌خوازێت پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خێراتر بكرێت، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش كورت بكرێته‌وه‌ به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان".

 

وتیشى  "وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، كه‌ ده‌ره‌ئه‌نجام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌".

 

وەزیرى پێشمەرگە جەختیکردەوە "کردەوە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییە،  پێماندەڵێن توانا هاوبەشەکانمان لەهاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی یەک بخەین، بۆ سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان و تێکشکاندنیان".

 

لاى خۆیەوە راوێژكاری باڵای سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان جه‌ختیكرده‌وه‌، كه هاوپه‌یمانان له‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.