گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی و پلاندانان ’’دوایین ڕەشنوسى بودجە’’ ئامادە دەکەن

2021.05.02 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی و پلاندانان ’’دوایین ڕەشنوسى بودجە’’ ئامادە دەکەن

ناس کورد-

 

بریکارى وەزارەتى پلاندانانى هەرێم رایگەیاند، ئەم هەفتەیە وەزارەتەکانى دارایی و پلاندانان دوایین رەشنوسى پڕۆژەى بودجە ئامادە دەکەن و رادەستى حکومەتى دەکەن بەمەبەستى پەسەندکردنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زاگرۆس فەتاح لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى ئاماژەى بەوەکرد، ئێستا رەشنوسێکى پڕۆژەى ئامادەیە و ئەم هەفتەیە پلاندانان و دارایی دوا رەشنوس دەخەنە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران بەمەبەستى پەسەندکردنى.

 

وتیشى دواى پەسەندکردنى پڕۆژەکە رەوانەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەرى.

 

پێشتر محەمەد سەعدالدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 2ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "پڕۆژەکە لەسەر بنەمای ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و ناردنی پشکی هەرێم داڕێژراوە و چاوەڕوان دەکەین بەمنزیکانە بگاتە پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی پەسەندکردنی."  

  

سەبارەت بە لێبڕینی موچە لە پڕۆژەکەدا، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر حکومەتی عێراق پشکی هەرێم ڕەوانە بکات و بودجە بە میکانیزمی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا پەسەندبکرێت، ئەوا هیچ پاساوێک نامێنێت بۆ بەردەوامی لێبڕینی موچە و داهاتەکان بەشی تەواوی موچە دەکات."  

  

باسی لەوەشکرد، "بەڵام ئەگەر بەغدا پشکی هەرێم نەنێرێت، ئەوا هەرێم بە میکانیزمێکی دیکە بودجە پەسەند دەکات کە پشت بە داهاتی خۆی دەبەستێت، ئەوکاتەش بەگوێرەی ئەو داهاتەی لەبەردەستدا دەبێت، بڕی لێبڕینی موچە دیاریدەکرێت و لە بودجەی 2021 جێگیردەکرێت."