گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نەخشەى هەڵبژاردن لەهەرێم؛ 146 کاندید کێبڕکێ لەسەر 46 کورسی دەکەن

2021.05.02 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشەى هەڵبژاردن لەهەرێم؛ 146 کاندید کێبڕکێ لەسەر 46 کورسی دەکەن

ناس کورد-

 

146 کاندید لە هەرێمى کوردستان کێبڕکێ لەسەر 46 کورسی دەکەن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقدا کە بڕیارە تشرینى یەکەمى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دواى داخستنى دەرگاى تۆمارکردنى کاندید و هاوپەیمانى، 146 کاندید لەهەرێمى کوردستان خۆیان کاندیدکردووە.

 

بەپێی یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق، هەرێم بەسەر 12 بازنەدا دابەشکراوە و 46 کورسی بۆ تەرخانکراوە کە دوانیان بۆ پێکهاتەى مەسیحییەکانە.

 

لە پارێزگاى سلێمانى کە خاوەنى زۆرترین بازنەیە لەسەر ئاستى هەرێم و بەسەر پێنج بازنەدا دابەشکراوە، 65 کاندید خۆیان تۆمارکردووە و کێبڕکێ لەسەر 18 کورسی دەکەن.

 

لەو کاندیدانە 33 یان لەلایەن حزبەکانەوە کاندیدکراون، 17 شیان بەشێوەى سەربەخۆ، 15 کاندیدیشیان لەلایەن هاوپەیمانێتییەکانەوە کاندیدکراون.

 

پارێزگاى هەولێر کە دووەم گەورەترین پارێزگاى هەرێمە و بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە، 53 کاندید کێبڕکێ لەسەر 16 کورسی دەکەن کە بۆ ئەو پارێزگایە تەرخانکراوە.

 

لەو کاندیدانە، 33 یان لەلایەن حزبەکانەوە کاندیدکراون، لەگەڵ هەشت سەربەخۆ، 12 هاوپەیمانى. 10 کاندیدى مەسیحیش کێبڕکێ لەسەر کورسییەک دەکەن.

 

هەروەها لە پارێزگاى دهۆک کە بەسەر سێ بازنەدا دابەشکراوە، 28 کاندید کێبڕکێ لەسەر 12 کورسی دەکەن.

 

کاندیدەکانى دهۆک بەم شێوەیە دابەش بوون، 18 کاندیدى حزبى، دوو کانددى هاوپەیمانى، هەشت سەربەخۆ. دوو کاندیدى مەسیحیش کێبڕکێ لەسەر کورسییەک دەکەن.