گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ليستى موچەى چەكدارانى حەشدى شەعبى بڵاوكرايەوە

2021.05.02 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
ليستى موچەى چەكدارانى حەشدى شەعبى بڵاوكرايەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرايەتى كاروبارى دارايى موچەى چەكدارانى حەشدى شەعبى بڵاوكردەوە و دواى زيادبوونى هەر چەكدارێكى سەڵت زياتر لە يەك مليۆن و 300 هەزار موچەيەتى، بەڵام بەشێك لەو موچەيە بڕدراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرايەتى كاروبارى دارايى (2ى ئايارى 2021) بەپێى ڕوونكردنەوەيەك گۆڕانكارى لە موچەى چەكدارانى حەشدى شەعبيدا كراوە بە جۆرێك، هەر چەكدارێك كە خاوەنى هاوسەر و منداڵ نەبێت موچەكەى 1,330,700 ( يەك مليۆن و 330 هەزار و 700) دينارە.

 

بەپێى ڕونكردنەوەكە، ئەوەشى هاوسەرى هەيە موچەكەى دەبێتە 1,400,700 دينار و ئەوەى تەنها منداڵى هەيە موچەكەى 1,345,700 دينارە و ئەوەشى ژن و منداڵيشى هەيە موچەكەى بووەتە 1,415,700 دينار.

 

هەر بەپێى ئەو خشتەيە هەر چەكدارێك 47 هەزار دينارى بۆ خانەنشينى لێ دەبڕدرێت و 100 هەزار ديناريشى بۆ خواردن لێ دەبڕدرێت.