گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتی نەوت

داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشی نەوتی عێڕاق ئاشكراکرا

2021.05.02 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشی نەوتی عێڕاق ئاشكراکرا

ناس کورد- 

وەزارەتى نەوتى عێراق، ئاماری فرۆشتنى نەوتى مانگى ڕابردووی  ئاشکرا کرد کە زیاتر بووە لە پێنج ملیار دۆلار و تێکڕاى نرخى بەرمیلێک نەوتیش لەو مانگەدا بەزیاتر لە 62 دۆلار فرۆشراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (یەکشەممە 2ى ئایارى 2021) ڕایگەیاند، بەپێى ئامارەکانى کۆمپانیاى سۆمۆ کۆى داهاتەکانى هەناردەکردنى نەوتى خاو لەمانگى نیسانى ڕابردوودا گەیشتووەتە 5 ملیار و 525 ملیۆن و 330 هەزار دۆلار.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆى ئەو بڕە نەوتەى کە لەمانگى نیساندا هەناردە کراوە لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بووە کە گەیشتووەتە 85 ملیۆن و 534 هەزار و 916 بەرمیل.

 

ئەوەش هاتووە، کۆى بڕى نەوتى هەناردەکراو لە کێڵگەکانى شارى کەرکوکەوە لەڕێگەى بەندەرى جیهانى تورکیاوە گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 863 هەزار و 403 بەرمیل بۆ ئەو مانگە.

 

وەزارەتەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، تێکڕاى نەوتى هەناردەى ڕۆژانە لەو مانگەدا 2 ملیۆن و 947 هەزار بەرمیل بووە و هەر بەرمیلێک بەرنرخى 62 دۆلار و 505 سەنت فرۆشراوە.