گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایان وەڵام دەدەنەوە

كەسێك زۆرینەی ڕۆژ بخەوێت ڕۆژووەكەی دروستە؟

2021.05.02 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
كەسێك زۆرینەی ڕۆژ بخەوێت ڕۆژووەكەی دروستە؟

ناس کورد-

كەسێك زۆرینەی ڕۆژ بخەوێت ڕۆژووەكەی دروستە؟.. ئەوە پرسیاری كەسێكە بۆ خانەی فەتوای میسری، خانەكەش لە وەڵامدا دەڵێت "خەوتنی زۆر لە ڕۆژگاری ڕەمەزان ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خانەكەی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی بەڵگەی بە وتەیەكی "الإمام النووي" لە «روضة الطالبين وعمدة المفتين» (2/366) هێناوەتەوە لە ئاینزای شافیعی كە وتوویەتی "ئەگەر كەسێك زۆرینەی ڕۆژ بخەوێت رۆژووەكەی دروستە".

 

هەروەها "ابن قدامة" لە «المغني» (3/ 116) وتویەتی، "خەوتن كارناكاتە ڕۆژوو، ئەگەر سەرجەم ڕۆژەكەبێت یان هەندێكی".

 

لە لایەکی ترەوە دەزگایەکى تەندروستى ڕایگەیاند، تێکچوونى وادەکانى خەوتن و هەستان لە مانگى ڕەمەزاندا سودى ڕۆژوگرتنەکە بۆ جەستە کەم دەکاتەوە و گرفتى تەندروستیش بەدواى خۆێدا دەهێنیت.  

  

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى وەزارەتى تەندروستى وڵاتى شانشینى عوممان کە لەهەژمارى تویتەرەکەیدا بڵاو کراوەتەوە (28ى نیسانى 2021) ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، هەندێ ڕەفتار کاریگەرى بۆ سەر تەندروستى ڕۆژووانان هەیە و بۆى هەیە بێ بەشیان بکات لەسودمەندى ڕۆژگرتنەکە بۆ سەر جەستە، وەکو گۆڕانکارى خێرا لەکاتەکانى خەوتن و هەستان، بەتایبەت هەندێک هەیە بۆ کاتێکى کەم دەخەوێت بەشێوەی پچڕ پچڕ و لەکاتێکى نەگونجاویشدا.  

  

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو گۆڕانکارییانە کۆمەڵێک کاریگەرى لاوەکى نەرێنى دروست دەکەن وەکو کەمبوونەوەى وریایى بەتایبەتى لەکاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبیل و پەرشوبڵاوى بیر و بیرچوونەوە و گژرى و توڕەبوون و بێخەوى.  

  

هەر بەپێى وەزارەتى تەندروستى عوممان، شەونخونى کۆئەندامى بەرگرى لاشە تووشى گرفتارى دەکات کە ئەوەش هێڵى پێشەوەى بەرگرى مرۆڤە لەنەخۆشییەکان، سەربارى کاریگەرى فسیۆلۆژی لەوانە ژانە سەر و نەمانى ئیشتیهاى خواردن و تەمبەڵى و کەمهێزى ماسولکەکانى جەستە.  

  

لەڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، شەونخۆنى بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ دەبێتە هۆى کەمى هۆرمۆنى میلاتۆنین کە شەوانە مێشک دەیڕژێنیت و ئەوەش دەبێتە هۆى تێچکوونى بەشێک لەفەرمانەکانى جەستە.  

  

وەزارەتى تەندروستى عوممان ئامۆژگارى خەڵک دەکات، پشوویەکى باش لەم مانگەدا وەربگرن و لەگۆڕینى وادەکانى خەوتن بەخێرایى دووربکەونەوە.