گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’بە دوو ڕێگا حکومەت دەیەوێت نرخی بەنزین دابەزێنێت’’

2021.05.02 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
’’بە دوو ڕێگا حکومەت دەیەوێت نرخی بەنزین دابەزێنێت’’

ناس کورد-

ئاری کاکەشین ، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوو رێگەوە ئاسانکاری بۆ بازرگان و بەنزینخانەکان دەکات بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران نەبێت و بە جۆرێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و بازرگان و بەنزینخانەکاندا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری کاکەشین (یەکشەممە 2ی ئایاری 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، " چەند ھۆکارێک بوونە ھۆی ئەوەی نرخی بەنزین گران بێت، لەوانە ھاوردەکردنی بەنزین ھەندێک توندتر کراوە، کە پێویستە کوالیتی بەرز بێت و بەپێی رێنمایی نوێ بێت، جگە لەوەش نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان گران بووە و هەروەها نرخی دۆلاریش بەرز بووەتەوە، ئەمانە وایان کردووە نرخی بەنزین گران بێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام حکومەت دەیەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و بە دوو جۆر ئاسانکاری بۆ بازرگان و خاوەن بەنزینخانەکان بکرێت، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین جێگیر بێت و گران نەبێت."

 

سەبارەت بە ڕێکارەکان کاکەشین باسی لەوەکردووە، " ئەو بەنزینەی پێشتر دەھات، نەخۆشیی لێ دروست دەبوو و ژینگەشی پیس دەکرد، بەڵام ئێستا کوالیتی بەرز کراوەتەوە، بۆیە حکومەت بەنیازە لە رێکارەکانی ھاوردەکردنی بەنزین لە خاڵە سنوورییەکان ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکات و ئێمەش لە بەنزینخانەکان ھەندێک ھاوکارییان دەکەین، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران نەبێت."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "حکومەت بەنیازە لە بازگەکان نەھێڵێت تانکەرەکان دوابکەون و رێکارەکان ئاسان دەکات زووتر بێن."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئێمە وەکو خۆمان ھەندێک رێکارمان گرتووەتەبەر و توانرا رێگە نەدرێت نرخی بەنزین بەرزتر بێتەوە، ئەگەرنا گرانتر دەبوو".