گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلە و پۆستی پێدراوە؟

ڤیدیۆ؛ عەبدوڵای کوێخا موبارەک هۆکاری بوونی بە پارتی ڕوون دەکاتەوە

2021.05.02 - 12:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ عەبدوڵای کوێخا موبارەک هۆکاری بوونی بە پارتی ڕوون دەکاتەوە

ناس کورد-

عەبدوڵای کوێخا موبارەک لەدوای یەکەم کۆبوونەوەى حزبی لەگەڵ پارتیدا ڕایگەیاند، پارتی ئێسکی نەشکاندین و باوەشی بۆ کردینەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ میدیاکانی پارتی کە کەمال کەرکوکی، سەرۆکى ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی ئامادەی بوو وتی، "هیچ پلە و پۆستێکم لە بەرامبەر بوونم بە پارتی وەرنەگرتووە."

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، "ڕه‌نگه‌ بپرسرێ ئێمه‌ دوای 12 ساڵ له‌ ڕه‌خنه‌ی توند له‌ شێوازی حوكمڕانی، بۆچی بووینه‌ته‌ پارتی، بۆیه‌ ده‌مه‌وێ بڵێم یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان ڕیكخستنه‌وه‌ی خۆمان بوو له‌ یه‌ك به‌ره‌دا، دوای ئه‌و لێكدابڕانه‌ی به‌ هۆی ململانێی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دروست بوو، كه‌ لێك دوور كه‌وتبووینه‌وه‌."

 

عەبدوڵای کوێخا موبارەک وتیشی،  "پارتی ئێسكی نه‌شكاندبووین و وه‌كوو حزبێكی وه‌فادار ڕه‌چاوی خه‌باتی باوباپیرانی كردووین و به‌شی ئاشتی بۆ هێشتبووینه‌وه‌."

 

باسی لەوەشکرد، "بەهۆی راستگۆیی و جدییەتی نوێنەرانی پارتی لە حکوومەت و راستیی سیاسەتی پارتی لەبارەی کەرکووک هاتووینەتە ریزی پارتییەوە."

 

"ئێمە لەگەل سەرکردایەتیی پارتی باسی هیچ پلە و پۆست و پارەمان نەکردووە تەنیا داوامان کردووە پارتی رێزمان بگرێ و لە رێگەی نوێنەرەکانیەوە هەوڵبدەن خزمەتی چەمچەماڵ بکرێت."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "داوا لە هەموو هاوڕێ و خزم و دۆستانمان دەکەین چیتر لەو جەهالەتەدا نەمێننەوە و وەرن پێکەوە لە ریزی پارتی خزمەت بکەین."

 

دووپاتی كرده‌وه "كه‌ خۆفرۆشی و خیانه‌ت رووی دا و به‌شیكی گرینگی كوردستانمان لێ دابڕا‌."