گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرکەس بەکاریبهێنێت سزادەدرێت

زیانه‌كانی به‌كارهێنانه‌وه‌ی كارتۆنی مۆز ئاشكرا ده‌كرێت

2021.05.02 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
زیانه‌كانی به‌كارهێنانه‌وه‌ی كارتۆنی مۆز ئاشكرا ده‌كرێت

ناس کورد-

سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیانه‌كانی به‌كارهێنانی کارتۆنی مۆزی بۆ گواستنەوەی خوارده‌مه‌نییه‌كان ئاشكرا کرد و دەڵێت، پێویستە فڕنەکان، دوكانه‌كانی شیرینیی و خوارده‌مه‌نییه‌كان کارتۆن بۆ عه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ بەکارنەهێنن. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ هاوكات ئه‌ندازیاری خۆراكه (یەکشەممە 2ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "‌ لەڕووی تەندروستییەوە کارتۆنی مۆز بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی سه‌مون و شیرینییه‌كان و خوارده‌مه‌نییه‌كان گونجاو نییه‌، چونکە شێوازی دروستكردنی ئەو کارتۆنانە تەنها بۆ یەک جار بەکارهێنانی‌ گواستنەوەی مۆزه‌ نەک چه‌ندینجار به‌كارهێنانه‌وه‌ی‌."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "كاتێك خوارده‌مه‌نی ده‌كرێته‌وه‌ ناو کارتۆنەكه‌وه‌ و بەهۆی دروستبونی گەرمی و شێ، کەڕو لەناو کارتۆنەکەدا گەشە دەکات ئەوەش کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

 

رونیشیكردووەتەوە، "ئه‌و چه‌ورییه‌ی به‌ كارتۆنه‌كه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ پیسی و پاشەڕۆ له‌خۆده‌گرێت و ده‌بێتەهۆی گه‌شه‌كردنی بەکتریا، لەکاتی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی بەکارهێنانیشیدا بەکتریاکە دەگوازرێتەوە بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نیی و شیرینی و سه‌مونه‌ی له‌كارتۆنه‌كه‌دا ده‌گوازرێته‌وه، بۆیە پێویستە بەهیچ جۆرێک کارتۆنی مۆز یان کارتۆن بەکار نەهێنن، بەڵکو سه‌مون سارد بکریته‌وه‌ و دواتر لەڕێگەی بۆکسی پلاستیکی داخراوه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ و بەردەوامیش پاک بکرێتەوە."

 

باسی لەوەشکردووە، "هۆکارێکی دیكه‌ی ناتەندروستی کارتۆنی مۆز بۆ گواستنه‌وه‌ ئەوەیە، لە شوێنی نەگونجاو دادەنرێت، هه‌ندێجار مشك و پشیلە و حه‌شرات ده‌چنه‌ ناویه‌وه‌، بۆیە پێویستە فڕنەکان، دوكانه‌كانی شیرینیی خوارده‌مه‌نییه‌كان کارتۆن بۆ عه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ بەکارنەهێنن.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت و سه‌رپێچیبكات، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.