گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پەروەردە وادەیەکی بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دیاریکرد

2021.05.02 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردە وادەیەکی بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دیاریکرد

 

ناس کورد-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەنهەجی خوێندن کورت دەکەنەوە، دەشڵێت، هەرچەندە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان قورسە، بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە ڕێگە بدات هەوڵدەدەن لەدوای جەژن بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەست بە دەوامکردن بکەنەوە بۆ تەواوکردنی ساڵی خوێندن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 2ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "داخستنی قوتابخانەکان و دابەزینی ئاستی پەروەردە و فێرکردن تەنها لە هەرێمی کوردستان نییە و لە هەموو جیهاندا هەیە و لەئێستادا لە 27 وڵاتدا بەتەواوی خوێندن ڕاگیراوە."

 

وتیشی، "ئێمەش لە هەرێمی کوردستان ئەوەی کە پێمان کراوە هەوڵمانداوە گیانی دەیان و سەدان مامۆستا و قوتابی بپارێزین، چونکە جوڵەی نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە ناوەندەکانی خوێندن ئاسان نییە و پاراستنی ژیانی مامۆستایان لە پێش هەموو شتێکەوەیە و ناتوانین مەترسی بخەینەسەر مامۆستایان و قوتابییان."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانمان هەیە کە بتوانین لەدوای جەژن بگەڕێینەوە ناوەندەکانی خوێندن و بابەتەکانیش کورتکراونەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین لەو ماوەیەدا ئەو وانانە بخوێنین."

 

باسی لەوەشکرد، "شارەزای بواری پەروەردەمان هەیە و بابەتەکان کورت دەکەنەوە و لەم ڕۆژانەدا ئەو بابەتانە ڕادەگەیەنین کە دەخوێندرێن و تاقیکردنەوەیان تێدا دەکرێت."

 

ئەوەشی خستەڕوو، "سەبارەت بە خوێندنی ئەلکرۆنی هەمووان ئەوە دەزانین کە خوێندنی ناو پۆل سودی زیاترە، بەڵام لەم قۆناغەدا فێرکردن گرنگترە، ڕاستە کەموکوڕی هەیە، بەڵام تاڕادەیەکی باشیش سەرکەوتوو بووە."