ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کەشناسیی هەرێم (یەکشەممە 2ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی دووشەممە ئاسمان بە گشتى لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک هەیە لە کاتەکانى."
بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرمیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و نزیکەی دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.
هاوکات ئەمەش ڕێژەی بارانبارینە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم: