گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشی موچەیەک دەکات

حکومەتی هەرێم یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی نا

2021.05.02 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی نا

ناس کورد-  

بەگوێرەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازی لە حکومەتی هەرێم قەرزە بازرگانییەکانی هەرێم زیاتر لە 900 ملیار دینارە و لەو بڕە دوو ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیش، تاپۆی موڵکە ڕەهنکراوەکان دراوەتە وەزارەتی داد بەمەبەستی فرۆشتنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەفتەی ڕابردوو لیژنەی باڵای چاکسازی ڕاپۆرتی دووەمی خۆی ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کرد و لە ڕاپۆرتەکەدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە هەندێک کاری حکومەت ئاشکراکراوە.

 

بەگوێرەی خاڵی چوارەمی ڕاپۆرتەکە کە تایبەتە بە وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەکان، تیایدا هاتووە، کۆی گشتیی قەرزی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە 511 ملیار و زیاتر لە 413 ملیۆن دینار.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی گشتیی سودەکەی بریتییە لە زیاتر لە 394 ملیار دینار، بەوەش سەرجەم قەرزی ماوە دەگاتە زیاتر لە 902 ملیار دینار، لەو بڕەش کەمتر لە سێ ملیار دیناری گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، وەزارەتی دارایی و ئابوری تاپۆی سەرجەم ماڵ و موڵکی ڕەهنکراوی قەرزارەکانی ئاڕاستەی وەزارەتی داد کردووە بەمەبەستی فرۆشتنەوەی موڵکەکانیان بە پێی یاسای (وەرگرتنەوەی قەرزە حکومییەکان).