گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 20 تۆمەتباری بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانە هەڵهاتن

2021.05.02 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 20 تۆمەتباری بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانە هەڵهاتن

ناس کورد-

لە گرتوخانەی هیلال لە پارێزگای موسەنا 21 دەستگیرکراوی تۆمەتبار بە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و کەیسی تیرۆر هەڵهاتن و دواتر بەشێکیان دەەستگیرکرانەوە، پارێزگاری پارێزگاکەش بڕیاریدا سەرجەم ئەفسەرانی بەندیخانەکە ڕابگیرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی عێراق (یەکشەممە 2ی ئایاری 2021)، دەزگا ئەمنییەکان دوای گەڕانێکی بەرفراوان توانییان 10 کەس لەو 21 هەڵهاتووەی زیندانی ئەلهیلال دەستگیر بکەنەوە.

 

ئەو زیندانیانە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و کەیسی تیرۆر و شەوی ڕابردوو توانیویانە لە بەندیخانە هەڵبێن.

ئەحمەد مەنفی، پارێزگاری موسەنا لەبارەی ڕووداوەکەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای هاوکاری لە خەڵکی ناوچەکە کردووە و ڕایگەیاندووە، "پاداشتی دارایی ئەو کەسانە دەکەن کە هاوکاری بکەن بۆ دەستگیرکردنی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " فەرمانی دەستبەجێمان داوە بە دەستبەسەرکردنی تەواوی ئەفسەرانی زینداییەکە و لەبارەی ڕووداوەکەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت"

 

لەئێستادا دەروازەکانی پارێزگاکە داخراون و گەڕان بەدوای هەڵهاتووەکانی دیکەدا بەردەوامە.