کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد _ سبەى پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە، بڕیارە مەسرور بارزانى ڕابسپێردرێت بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت. . سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتنامەیەکى بڵاوکردەوە، بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان سبەى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کوردستان بڕیاریداوە کاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆ دانیشتنى ژمارە هەشتى ئاسایى خۆى گریێدەدات. . کارنامەکە لەیەک بڕگە پێکدێت، تایبەت دەبێت بە دهستنیشانكردنی سهرۆكی دهسهڵاتی جێبهجێكردنی ههرێمی كوردستان، بهپێی بڕگه (3) له ماددهی (56)ی یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی ههمواركراو. . پارتى دیموکراتى کوردستان مەسرور بارزانى وەک کاندیدى خۆى بۆ پۆستى سەرۆکى حکومەت دەستنیشانکردووە، بۆیە سبەى پەرلەمان مەسرور بارزانى ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ. . بەگوێرەى زانیارییەکان، سبەى شوێنى دانیشتنەکە لەناو هۆڵى پەرلەمان دەبێت، تائێستاش هیچ کام لە فراکسیۆنەکان ئاشکرایان نەکردووە بایکۆتى دانیشتنەکە دەکەن یان نا. کارنامەى دانیشتنى ژمارە هەشتى پەرلەمانى کوردستان: