گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیی سلێمانی: حکومەت ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو بارودۆخە بکات

2021.05.02 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی سلێمانی: حکومەت ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو  بارودۆخە بکات

ناس کورد-

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بۆ پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان دەگەڕێتەوە و دەشڵێت، بەشێک لە ڕێکارەکان جێبەجێناکرێن و حکومەت خۆشی ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو بارودۆخە بکات و سەپاندنی قورسە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەربەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووانی کۆرۆنا بۆ پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و نەبوونی ڕۆشنبیری تەندروستیی تاک دەگێڕێتەوە."

 

هاوکات سەبارەت بە پرۆسەی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەکردووە، "تێڕوانینی هاووڵاتیان بۆ ڤاکسینەکە وەک جاران نیە و لە ئێستادا متمانەیان بە وەرگرتنی ڤاکیسنەکە هەیە، خەڵکێکی زۆر لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەرەو وەرگرتنی ڤاکسین دەچن بە هەموو جۆرەکانی ڤاکسینەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە خەڵک دەتوانن ناویان تۆماربکەن پاشان لە ڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین."

 

سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێگەوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە لەلایەن حکومەتەوە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی باسی لەوەکردووە، "بەستنی دەمامک بە زۆرە ملێ بە شێوەیەکی پراکتیکی جێبەجێ ناکرێت لە شوێنە گشتیەکان و بازاڕەکاندا خەڵک گوێڕەیەڵ نابن، حکومەت خۆشی ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو بارودۆخە بکات و سەپاندنی قورسە."

 

باسی لەوەشکردووە، "لەگەڵ ئەوەی کە بۆنەکان هۆکارێکن بۆ بەریەککەوتنی زیاتر کە ئەمەش دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەکە، بەڵام ئامارەکانی توشبوون بەشێوەیەک بەزر نەبونەتەوە دەتوانم بڵێم جێگیرن، پاشان لە مانگی ڕەمەزاندا هاوڵاتیان کەمتر دەچنە دەرەوە."