گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەماهەنگیمان نییە

فەیاز موچەی حەشدی شەعبی ئاشكراكرد و باسی پێشمەرگەشی كرد

2021.05.02 - 01:36
App store icon Play store icon Play store icon
فەیاز موچەی حەشدی شەعبی ئاشكراكرد و باسی پێشمەرگەشی كرد

ناس كورد_

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد موچەی هەموو چەكدارێكی حەشد یەك ملیۆن و 415 هەزار دینارە و چەكەكانیان ئیمزاكردووە، باسی لەوەشكرد پێشمەرگە هیچ پەیوەندییەكیان بە بەغداوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەیاز لە بەرنامەی "مع ملا طلال" كە ناس دیویەتی (2 آيار 2021)، وی موچەی حەشد زیادكراوە و لەمەولا هەر چەكدارێك یەك ملیۆن و 415 هەزار و 700 دینار وەردەگرێت.

 

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دانی بەوەشدا نا نەبوونی هەماهەنگی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان بۆشایی دروستكردووە و وتیشی "هەماهەنگی گەورە لەنێوان بەغدا و هەولێردا نییە چونكە هێزە فیدراڵییەكان و پێشمەرگە تەنسیقیان نییە".