گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

كۆرۆنا لە هند مەترسيدارتر دەبێت و كاريگەرى بەرگرى پوچەڵ دەكاتەوە

2021.05.01 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
كۆرۆنا لە هند مەترسيدارتر دەبێت و كاريگەرى بەرگرى پوچەڵ دەكاتەوە

ناس کورد- 

زانايانى هيندستان ئاشكرايانكرد، چەند گۆڕانكارييەكى بۆماوەييەكان لە ڤايرۆسى كۆرۆنادا ئاشكرا كردووە، كە بەهۆيەوە دەتوانێت كاريگەرييەكانى بەرگرى لە دژى پوچەڵ بكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ڕۆيتەر (1ى ئايارى 2021) لە زارى بەرپرسانى ليژنەى ڕاوێژكارى زانايان كە حكومەتى هيندستان پێكيهێناوە بڵاويكردووەتەوە، ليژنەكە دەسەڵاتدارانى ئاگادار كردووەتەوە كە چەند گۆڕانكارييەكى بۆماوەييان لە چەند نمونەيەكى ڤايرۆسى كۆرۆنادا دۆزيوەتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، لە ڕێگەى ئەو گۆڕانكارييانەوە ڤايرۆسەكە دەتوانێت خۆى لە وەڵامدانەوەى بەرگرى بدزێنەوە، بەڵام هێشتا پێويستى بە لێكۆڵينەوەى زياترە.

 

زانايانى هندستان جەختيان لەوەشكردووەتەوە، لەئێستادا كار دەكرێت بۆ دياريكردنى ئەو گۆڕانكارييانە و لەئێستادا هيچ هۆيەك نييە كە پێيان وابێت ئەو گۆڕانكارييانە لە پشت نەوە نوێيە هيندييەكەى كۆرۆناوەبن.

 

پەتاى كۆرۆنا زۆر بە خێرايى لە هندستان بڵاودەبێتەوە و ژمارەى توشبووانى ڕۆژانە گەيشتونەتە سەروو 400 هەزار كەس و گيان لەدەستدانيش ڕۆژانە 3 هەزار و 500 كەسى تێپەڕاندووە.