ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، چارەنووسی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەستراوەتەوە بەو بڕیارانەی کە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی دەریاندەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەیدەرفاروق، وتەبێژی وەزارەتەکە ( 1ی ئایاری 2021) لەلێدوانێکدا بۆ بەئاژانسی هەواڵیی فەرمیی عێراق ڕاگەیاند، "ڕاگرتنی خوێندنی ناوپۆل، کۆتاییهێنان بەساڵی خوێندن، زیادبوونی ژمارەی ڕۆژانی ئامادەبوون لە قوتابخانە و یان ڕاگرتنی ئەوەی کە ئێستا هەیە، پەیوەندی بەبڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیەوە هەیە".
وتیشی، "وەزارەتی پەروەردە نەیویستووە دوای نیوەی ساڵ دەست بکرێتەوە بە خوێندنی ناوپۆل بەبێ ڕاوێژکاری لەگەڵ لیژنەکەدا، چەند پێشنیازێک پێشکەش بە لیژنەی باڵا کرا و دواتر پرۆسەی ئامادە بوون لەقوتابخانەدا پەسەند کرا".
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەوەشی وت ، "لە ئێستادا شێوازی دەوامکردن لەهەر دامەزراوەیەکی حکومی لەوڵاتدا بەستراوەتەوە بە بڕیارەکانی لیژنەی باڵاوە، هەروەها ها٢وڵاتیانیش پەیوەستن بە بڕیارەکانی لیژنەی باڵا لە ئێستا و دواتریش".
لیدوانەکەی فاروق، دوای ئەوە هاتووە کە چەند ڕۆژێک لەومەوبەر لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق داوای لە وەزارەتی پەروەردە کردبوو دەستبەجێ پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل وئامادە بوونی قوتابیان لەقوتابخانەکاندا هەڵپەسێرێت و تەنها برەو بە خوێندنی ئەلکترۆنی بدات، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێوان مامۆستایان و قوتابیاندا.