گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ناوی سەرۆكی هاوپەیمانیی كوردستانی ڕاگەیەنرا

2021.05.01 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی سەرۆكی هاوپەیمانیی كوردستانی ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

دوای ئەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی  هەڵبژاردنەکانی عێراق "هاوپەیمانیی کوردستانی" بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆمسیۆن تۆمارکرد، میدیای یەکێتی بڵاویکردوە، هاوپەیمانێتییەکە یەکێتی و گۆڕان پێکیانهێناوە و لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی دەبێت. 

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمیی ئەنجومەنى كۆمسيارانى كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان، شەممە 1ى ئايارى 2021 بە زۆرينەى دەنگ ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنى هاوپەيمانێتيەكی سیاسیی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بەناونیشانی "هاوپەيمانیى كوردستانی". 

 

ئەگەرچی تائێستا بەفەرمیی هیچ شتێک لەسەر ئەو بابەتە لەلایەن یەکێتی و گۆڕانەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام، بەگوێرەی میدیاکانی یەکێتی، هاوپەیمانێتییەکە هی یەکێتی و گۆڕانە و  لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی "هاوپەیمانی کوردستان" دەبێت

 

ئەوە لەکاتێکدایە، تائێستا هیچ لایەنێکی سیاسیی هەرێم بە فەرمیی هاوپەیمانێتیکردنیان لەگەڵ یەکدا ڕانەگەیاندووە، جگە لەوەی لەماوەی ڕابردوودا یەکێتی و گۆڕان لە پەیوەندیدا بوون بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک.   

  

لەوبارەیەوە ناس کورد پەیوەندیکرد بە چەند بەرپرسێکی هەردوو حزبەکەوە، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون بەهیچ شێوەیەک لەوبارەیەوە قسە بکەن.