گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ بەهۆی لێکردنەوەی ئۆکسجینەکەی بۆ بەرپرسێک توشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

2021.05.01 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، پۆلیسی هیندستان لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتەدا بوتڵی ئۆکسجینی لە ژنێکی بەساڵاچووی توشبووی کۆرۆنا لێکردووەتەوە و داویەتی بە بەرپرسێک و دواتر ژنەکە بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی (شەممە 1ی ئایاری 2021) گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا کەسێک کرنووش بۆ پۆلیس دەبات لەبەردەم نەخۆشخانەیەکی توشبووانی کۆرۆنا و بەکوڵ دەگری و دەپارێتەوە و تکایان لێدەکات بوتڵی ئۆکسجینەکە لەسەر دایکە بەساڵاچووەکەی کە توشبووی کۆرۆنایە لانەبەن، چونکە ڕاستەوخۆ دەمرێت".

 

گرتە ڤیدیۆکە کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەستاودەستێکی زۆری پێکراوە کە لە بەردەم یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بۆ توشبووانی کۆرۆنا وڵاتی هیندستان تۆمارکراوە".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، "ئەوەی کە لەگرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کوڕی ئەو ژنە بەساڵاچووەیە کە بە ئاستەنگییەکی زۆر  لەگەل براکەی دیکەی توانیویانە بوتڵی ئۆکسجین بۆ دایکە توشبووەکەیان پەیدا بکەن، بەڵام پۆلیس بوتڵەکەیان لێ دەبەن بۆ ئەوەی بیدەن بە بەرپرسێک کەتوشی کۆرۆنا بووە و لە هەمان نەخۆشخانەدایە".

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، " ژنە بەساڵاچووەکە دوای تەنها دوو کاتژمێر لە لابردنی ئۆکسجین و ئامێری هەناسەدان لەسەری، گیانی لەدەستداوە".

 

لەسەرەتای دەرکەوتنی پەتای کۆرۆناوە تائێستا زیاتر لە 18 ملیۆن حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسەکە لە هیندستان تۆمارکراوە وزیاتر لە 200 هەزارکەسیش گیانیانلەدەستداوە، ماوەی هەفەتەیەک زیاترە توخمێکی نوێی کۆرونا چنگی بە وڵاتی هیندستان هەڵچنیوە و ڕۆژانە بەدەیان هەزارکەس توشی ڤایرۆسەکە دەبن، کە ئەوەش وایکردووە چیدی سیستمی تەندروستیی ئەو وڵاتە توانای لە خۆگرتنی حاڵەتەکانی نەبێت وبەدەست کەمی ئۆکسجینەوە بناڵێنێت.